
Plus4
پێش ٢ هەفتە
🔻بۆ خوێندکارانی ئامادەیی؛ خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەیە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند ، تائێستا تاوتوێی ئەنجامدانی تاقیکردەنەوەی خولی سێیەم بۆ خوێندکارانی ئامادەیی نەکراوە، بەڵام دوای راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان ، گفتوگۆی ئەو بابەتە دەکەن.
دەشڵێت، ئەو بابەتە پێویستە لەهەموو رووەکانەوە گفتوگۆ بکرێت لەپێناو ئەوەی نە خوێندکار زەرەرمەند بێت و نە کاریگەریش لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست بکات.
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەرده بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان دوای گفتوگۆکردنی لەلایەن دەستەی راوە، پێویستی بە رەزامەندنی ئەنجومەنی وەزیرانەو لەدەستەی ڕا هەڵسەنگاندن بۆ رێژەی دەرچوون لە خولی دووەم دەکرێت و پاشان رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکرکردنەوەکان دەرێت.