سوپاسنامەی سودانی
Plus4
پێش ٢ هەفتە

سودانی؛ سوپاسی بافڵ تاڵەبانی کرد بەڕۆڵی کارای لەڕێککەوتنی بەغداو هەرێم

 

سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد ڕۆڵی کارای هەبووە لەگەیشتن بەڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات نووسینگەی سودانی ڕایگەیاند: سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ بەتەلەفۆن لەگەڵ هەریەكە لەبافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی قسەیكردووە.

 

سودانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردەو هێزەكانی كوردستانی كردووە كە بەشداربوون لەبەدیهێنانی ڕێككەوتنی ئەم دواییە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی وەبەرهێنراوی هەرێم و ڕادەستكردنی داهاتەكانی بەخەزێنەی ناوەندیی و داكۆكی لەبەرژەوەندییەكانی گەلی عێراقمان لەهەموو شوێنێك و هەوڵەكانی نێوان بەغداو هەرێم.