وەزیری نەوتی عێراق
Plus4
پێش ٢ هەفتە

وەزیری نەوتی عێراق: ئیتر گرفتی مووچە کۆتاییدێت

 

 

حەیان عەبدولغەنی؛ وەزیری نەوتی عیراق، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وردەکاریی ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەولێرو بەغدادی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە ڕاگەیاندو وتی: نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

 

دەشڵێت: ڕێککەوتنەکە وەرگرتنی سەرجەم نەوتی هەرێم دەگرێتەوەو دوای پابەندبوونی هەرێمیش بەناردنی نەوت، گرفتی نەناردنی مووچە کۆتاییدێت و پێویستە بەزووترین کاتیش سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکی بکەنەوە تا لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن. 

 

وەزیری نەوت، میکانیزمی ڕێککەوتنەکەی ڕوونکردەوەو ڕایگەیاند: لەپیشخابوور نەوتی هەرێم وەردەگرین و لەڕێگەی تورکیاوە هەناردە دەکرێت، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆی هەرێم تەرخاندەکرێت.

 

سەبارەت بەشایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان، وەزیری نەوت ئاشکرایکرد: بۆهەر بەرمیلێک 16 دۆلار وەک کرێی بەرهەمهێنان دیاریکراوەو شێوازی پارەدان بەکۆمپانیاکان بەکاش نابێت.

 

حەیان عەبدولغەنی ئاشکراشیکرد: حکومەتی عێراق لەئێستادا غاز هەناردەی دەرەوە ناکات.