
plus4
پێش ٢ هەفتە
فوئاد حسێن: بەهیچ شێوەیەک لەکەسی قبوڵ ناکەین دەست بۆ یەك هاووڵاتیی عێراق ببات
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەخاکی عێراق لەساڵی 2026 تەواودەبێت و ئەرکی ئەوان بەکۆتا گەیشتووە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوەو دەڵێت: لێدوانەكانی نەتانیاهۆ لەبارەی عێراقەوە قبووڵكراو نییە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی وتارەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەنەتەوە یەكگرتووەكان کە هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لەعێراق کرد وەڵامیدایەوە.
دەڵێت: قسەكانی نەتانیاهۆ بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە، هێرش بۆسەر هەر هاوڵاتییەكی عێراقی هێرشە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق.
فوئاد حسێن جەختیکردەوە: لەکەسی قبوڵ ناکەین دەست بۆ یەك هاووڵاتیی عێراقی ببات.