
plus4
پێش ٢ هەفتە
لیژنه‌ی تانه‌دان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەریەک لە یانەی وەرزشی زاخۆ‌و دهۆک و بێ بەشکردنیان لە ئامادەبونی هاندەرانیان بۆ چواریاری
له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌كه‌دا كه هاتوه، لیژنه‌كه تاوتوێی ئه‌و داواكاریانه‌ی كردوه كه یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك به ژماره‌٧٧٦ له ١٢ ی مانگی ٨ ٢٠٢٥ پێشكه‌شی كردون، هه‌روه‌ها تاوتوێی داواكاری تانه‌دانی یانه‌ی زاخۆی كردوه كه به ژماره ٢٣٤ له ١٧ ئابی ئه‌مساڵ له دژی بڕیاری لیژنه‌ی دیسیپلین و ئه‌خلاقی ژماره ١٩٩ له ١٩ مانگی ئاب ٢٠٢٥ ده‌ریكردبوون.