
Plus4
پێش ٢ هەفتە
سودانى و مالیكی و چەندین سەرکردەی تر له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سزا دران
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەبڕی 2 ملیۆن دینار سزاى پێبژاردن، سزای بەسەر ژمارەیەک کاندیددا سەپاند.
یه‌كێك له‌و كاندیدانه، محەمه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقە.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى كۆمیسیۆن، هه‌ریه‌ك له‌نورى مالیكی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانىی ده‌وڵه‌تى یاسا‌و موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانىی عه‌زم و موحسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری و نه‌عیم عه‌بوودی، وه‌زیری خوێندنى باڵا، هەریەکەو به‌بڕى 2 ملیۆن دینار سزا دران.
بڕیاره‌كه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى كاندیده‌كانه به‌یاساو ڕێنماییه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و کۆمیسیۆنەوە.