سودانىىى
Plus4
پێش ٢ هەفتە

محەمەد شیاع سودانی: ئەمڕۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی

 

محەمەد شیاع سودانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسراوێکی بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێکی مێژووییمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بەڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغداو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بۆریی عێراق - تورکیا ئەنجامدا.

 

دەقی پەیامەکەی سودانی:

 

ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کەتێیدا وەزارەتی نەوتی عێراق نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەونە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکات.

 

ئەمە دابەشکردنی سامانی وڵاتەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەرێکی گرنگ دەبێت بۆ وەبەرهێنان، ماوەی ‏18 ساڵیشە چاوەڕوانی ئەم دەستکەوتەین.

 

لەئازاری ساڵی 2023وە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا ڕاگیراوە، دوای کۆبوونەوە بەردەوامەکانی هەرێم لەبەغداو سەردانیکردنی لیژنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەرێم بۆ ڕێککەوتن، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەکەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە.