نفط
Plus4
پێش 3 هەفتە

لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەست بەڕێکارەکانی تەکنیکیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکرێت و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.

 

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لەزاری لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەست بەڕێکارەکانی تەکنیکی دەکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەتایبەتیش ئامادەکردنی بۆرییەکان.

 

دەشڵێت: بڕیارە لەماوەی 48 کاتژمێردا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

 

ڕۆژنامەکە بڵاویشیکردەو: دانووستانەکانی دۆسیەی نەوتی هەرێم لەژێر فشاری واشنتن بووەو ئەمریکا داوای لەلایەنەکان کردووە بۆ ئەو مەبەستە بگەنە ڕێککەوتنی یەکجاری.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانی ڕەزامەندیی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

 

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکیش لەزاری بەرپرسێکی تورکیاوە ڕایگەیاندووە: وڵاتەکەی هیچ ئاستەنگێک بۆ ڕۆیشتنی نەوت دانانێت، هەرکاتێک لایەنە عێراقییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

 

ئاژانسەکە نووسیویەتی: پلانی سەرلەنوێ‌ دانووستان لەبارەی هێڵی بۆرییەكان لەهەرێمەوە بۆ تورکیا نابێته ڕێگر لەبەردەم ڕۆیشتنی نەوت، عێراق ئاگاداری کردووینەتەوە هەناردەکردنی نەوت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکاتەوه.

 

خالید شوانی؛ وەزیری دادی عێراقیش دەڵێت: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەچارەسەرکردندایە، لەچەند کاتژمێری داهاتووشدا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنرێت.