کۆبونەوە
Plus4
پێش 3 هەفتە

بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 7 درا مووچەی مانگەکانی 8 تا 12ش بەم مەرجان دێن

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بەمووچە و نەوت و داهاتی ناوخۆ بڕیاریداوە پێداچوونەوە بەڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەتدا بکات، تاکێشەی داهاتی ناوخۆ یەکلادەبێتەوە.

 

خەرجکردنی مووچەی مانگی 7یش بەستراوەتەوە بەوەی هەرێم هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر بڕی 120 ملیار دینار ڕادەستی بەغداد بکات.

 

بەهەمانشێوە لەمانگی 8یشەوە دەبێت بڕی ئەو داهاتە نانەوتیانەی هەرێم دەیداتە بەغدا زیاتر بێت لە 120 ملیار دینار.

 

ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەکەیدا بڕیاریدا: دەبێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش، گفتوگۆی مووچەی مانگەکانی 8 تا 12 دەستپێدەکات.