سوداني
Plus4
پێش مانگێک

سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک سەرۆکی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات.

لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامداوەو تیایدا ئیدانەی پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری قەتەری کردووە لەلایەن ئیسرائیلەوە.

دەشڵێت: سودانی جەتیکردووەتەوە کە ئەو کارەی ئیسرائیل هەوڵی فراوانخوازیی ململانێکانە لەناوچەکە، هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتیی.

هەر بۆ ئەو مەبەستە سودانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووەو داوای داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات.