
plus4
پێش 10 کاتژمێر
پلە بەرزكردنەوەو بڕوانامەی فەرمانبەران و سەر مووچەو هەژماری خزمەت دەستیپێکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارێکی پێشووی سەبارەت بەڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەو سەر مووچەو هەژماری خزمەت و خوێندن هەڵوەشاندەوە.
لەبڕیارێکی نوێدا، وەزارەتەکە بڕیاری پێدانی تەواوی ئەو مافە یاساییانەی بەفەرمانبەران دەستپێکردەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی عێراق گشتاندنێكی ئاراستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان کردووەو داوای لێكردوون دەستبكەنەوە بەدەركردنی فەرمانی سەرمووچەو پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و هەژماركردنی بڕوانامەی خوێندنی ئەو كەسانەی لەكاتی وەزیفەدا بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
وەزارەتەکە بڕیاریشیداوە كە خزمەت بۆ فەرمانبەران هەژماربكرێت بەپێیی ڕێنماییە بەركارەكان.
وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستێكدا وردەكاریی ئەو ڕێكارانەی بۆ پێدانەوەی ئەو مافانە بەفەرمانبەران دەگیرێنەبەر، تا ئاراستەی وەزارەتەكە بكرێتەوە.