
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەها ئەعرەجی نهێنییەكی نوێ سەبارەت بەپیلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا دەكات
بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نهێنییەكی نوێ سەبارەت بەپیلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی دەدركێنێت.
ئەعرەجی لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، نهێنیی سەردانی بافڵ تاڵەبانی و ئاگاداركردنەوەیان سەبارەت بەهەوڵ و پیلانی تیرۆركردنی لەلایەن لاهور جەنگییەوە ئاشكرا دەكات.
جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو دیدارە تەلەفزیۆنییەدا دەڵێت: چوار ڕۆژ بەر لەهێرشكردنە سەر لالەزار، بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدای كردو سەرجەم سەركردەو كوتلە سیاسییەكانی عێراقی ئاگاداركردەوە كە لاهور جەنگی دەداتە دادگا، چوونكە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە كە بەنیازی تیرۆركردنی خوودی بافڵ تاڵەبانین.