
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
هەڕەشەی کوشتنی سەركردەكانی عێراق و خۆپیشاندان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق دەکرێت
عارف حەمامی؛ پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد: هەڕەشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی ژمارەیەک لەسەرکردەكانی عێراق، لەپشت قسەکانی نوری مالیکییەوە بووە سەبارەت بەهەرەسهێنانی پرۆسەی سیاسی.
حەمامی وتیشی: قسەكانیشی مالیکی؛ لەسەر بنەمای زانیاری بووە لەسەر پیلانێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
وتیشی: قسە لەدواخستنی هەڵبژاردن دەكرێت لەڕێگەی خۆپیشاندان و ڕێگەی تریشەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مالیکی هۆشداریبدات لەسیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردن.
دەشڵێت: ئەوانەی هەوڵی هاندانی خۆپیشاندان دەدەن، پەیوەستن بەلایەنە دەرەکییەکانەوە، دەزانین خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و هەلی کاریان دەکەن، بەڵام پاڵنەرو ئامانجی سەرکردەکانیان ئاشکرابووە.
ناوبراو دەشڵێت: عێراق بەدوژمنان گەمارۆ دراوە، هەندێکیان ئاویان بڕیوە، هەندێک دەستوەردان دەکەن، هەندێکی تریش ناڕەزایەتیان بەرامبەر یاسای حـ.ـەشد هەیە، هەندێکجاریش هانی خۆپیشاندان دەدەن و پاشماوەی تیرۆریستی بەتایبەت د11عـ.ـش دەهێننە ناوەوە.
جەختیشیکردەوە: هەڕەشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی ژمارەیەک سەرکردەی عێراقی ڕوون و ئاشکران، مالیکی هۆشداریی لەهەر هەوڵێک داوە بۆ سەپاندنی سیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان.