
plus4
پێش مانگێک
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 4ی مانگی ئەیلولی داهاتووی وەکو دوا وادە دیاریکرد بۆ ئەو حزب و هاوپەیمانێتیانەی کاندیدیان دورخراوەتەوەو بەنیازین کەسێکی دیکە لە شوێنیان دابنێن.
بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنیش تائێستا 627 کاندیدی لایەنەکان بەهۆکاری جیا جیا لە پێشبڕکێی هەڵبژاردن دورخراونەتەوەو یەکێک لەوانەش راکان جبوری پارێزگاری پشووی بەوەکالەتی کەرکوکە.