ریعایە
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، راژەی پێنج هەزار سودمەندبوونی دیکەی چاودێری کۆمەڵایەتی (ریعایە)یان گوستوەتەوە بو سەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی تا لەوێ سوود لەتواناکان ببنرێت.

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ، تائێستا 63 هەزارو 500 سودمەندبوی ریعایە راژەکانیان گواستراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و دادو پەروەردەو رۆشنبیری و گەشتوکوزارو ئاسەوار، ئەمەوێڕای گواستنەوەی راژەی بەشێکیان بۆ سەر کەرتی تایبەت.

سەبارەت بەوانەی بەنایاسایی موچەی ریعایە وەردەگرن، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، تا ئێستا 320 هەزار کەسیان دورخستوەتەوەو چەند موچەشیان پێدراوە لێیان وەردەگیرێتەوە.