
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
بانکێکی نوێ دامەزراو قەرز دەدات بە گەنجان بۆ پرۆژەکانیان
بانکێکی نوێ لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە دامەزراو قەرز دەدات بە گەنجان بۆ پرۆژەکانیان.
لەوبارەیەوە حسێن عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری دارایی لەبانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد: بانکی ناوەندی بانکێکی نوێی بەناوی (ڕیادە) دامەزراندووە.
ئەم بانکە تایبەتمەند دەبێت بەپێدانی پارەی پێویست بەگەنجان، بۆ ئەنجامدانی پرۆژە مامناوەندو بچووکەکانیان.
وتیشی: تەواوی دەستپێشخەرییەکانی پرۆژە نوێیەکان، لەڕێگەی ئەم بانکەوە پشتیوانیدەکرێن.