
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
ئەمریکا هۆشداری لەبارەی د11عـ.ـشەوە دەدات و عێراقیش وەڵامی دەداتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ڕایگەیاند: ئەوان نیگەرانن لەجموجۆڵەکانی د11عـ.ـش و قاعیدە لەعێراق و سوریا، چوونکە دەستیانکردووەتەوە بەکاری ڕێکخستنەوەو ناوچەی ژێر هەژموونیشیان فراوان کردووە.
سەباح نوعمان؛ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکای داوەتەوەو دەڵێت: د11عـ.ـش ئیفلیج بووەو بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکەینە سەریان و سنوورەکانیشمان بەتەواوی داخستووە.
دەشڵێت: هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی کاریگەری لەسەر عێراق دروستناکات، لەتوانای هەواڵگری و هێزە سەربازییەکانیشمان دڵنیاین.