کێشەی مووچە
Plus4
پێش 5 کاتژمێر


حکومەتی عێراق دوا مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات

 

 

پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا ئاشکرایکرد: حکومەتی عێراق چەند مەرجێکی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داناوە تا لەو ڕێیەوە مووچەی پێ ڕەوانە بکات.

 

مەرجەکانی حکومەتی عیراق بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بریتین لە.

 

🔸 تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

🔸 دیاریکردنی پشکی حکومەتی عێراق لەداهاتی نانەوتیی هەرێم.

 

🔸 ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی نەوتی هەرێم بەرهەمدەهێنن.

 

🔸 دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

 

بەم مەرجانە، حکومەتی عێراق بڕە پارەی تەرخانکراوی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم دەکات.