
Plus4
پێش ڕۆژێک
داهاتی گومرگەکان بەڕێژەی 150% زیادیکردووە
ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشکرایکرد: داهاتی گومرگەکان بەڕێژەی 150% زیادیکردووە، ئەمەش بەشێکە لەپلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی.
لەوبارەیەوە ثامر تائی؛ سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی وت: بەراورد بەساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ داهاتی گومرگەکان بەڕێژەی 150% زیادیکردووە.
تائی دەڵێت: ئەم دەستکەوتە بەچالاککردنی چاودێری لەسەرجەم ناوەندە گومرگییەکان و تووندکردنەوەی پابەندبوون بەیاسا، وەک بەشێک لەپلانەکانی چاکسازیی حکومەت بەدەستهاتووە.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە کە سیستمی جیهانیی ئاسیکۆدا لەتەواوی گومرگەکان جێبەجێدەکرێت کە چاودێریی بەهێزتر کردووەو ئاستی شەفافیەتیشی زیادکردووەو گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی کەمکردووەتەوە.