
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هۆشیار زێباری: هه‌رێم پابه‌ندیییه‌كانی جێبه‌جێكردووه بۆیە دەبێت بەغدا ئەمڕۆ مووچەی مانگی 6 بنێرێت
هۆشیار زێباری؛ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دەڵێت: هه‌رێم تەواوی پابه‌ندیییه‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێكردووه.
زێباری له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: ئێستا تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی حكومه‌تی فیدراڵیدایه، تائەمڕۆ مووچه‌ی مانگی 6ی هه‌رێم خه‌رجبكات.
هۆشیار زێباری، وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم سەرجەم پابه‌ندیییه‌كانی خۆی له‌ڕێككه‌وتنه ته‌كنیكییه‌كان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان و ڕاده‌ستكردنی پشكی داهاته نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێكردووه.
ڕوونیشیدەکاتەوە: ئێستا تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی حكومه‌تی فیدراڵیدایه، تائەمڕۆ سێشەمم، مووچه‌ی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هه‌رێم خه‌رجبكات.