
plus4
پێش 3 کاتژمێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، ئەوەی چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنەکە بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوەو دوای ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕگەیەی تایبەتە بەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، نەخستووەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەوە.