
plus4
پێش 3 کاتژمێر
پەرلەمانتارێکی عێراق: ئامادەکاری بۆ روخاندنی حکومەت دەکرێت
پەرلەمانتار یوسف کیلابی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای دەکات، پرسی دکتۆرە بان کراوەتە ئامرازێک بۆ توڕەکردن و هاندانی خەڵک لەناوڕاست و باشوری عێراق بۆ خۆپیشاندان.
دەشڵێت: زانیاری ورد هەیە کە ئامادەکاری دەکرێت لەرێگەی خۆپیشاندانەکانەوە کە پەرەدەستێنێت بۆ بەکارهێنانی چەک تاوەکو حکومەتی ئێستا بڕوخێندرێت.
لەبارەی ئەو لایەنەی بەنیازی ئەم کارەیە، پەرلەمانتارەکە دەڵێت: ئەو لایەنەیە کە پێشرتریش ناڕازی بوەو ئێستا بە دەسیسەی لایەنی دەرەکی ئامادەکاری دەکات دووای تەواوبونی چلەی ئیمام حسێن دەستپێبکەن.