عیماد جەمیل
plus4
پێش 4 کاتژمێر

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانی لەكۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد، كۆی گشتی ئەو كاندیدانەی لەكێبڕكێی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان دوورخراونەتەوە بریتین لە ٤٧٤ كەس.

وتیشی، هۆكاری دوورخستنەوەكان جیاوازن و بەسەر چەند بابەتێك دابەشبون، ٩٧ كاندید دوورخراونەتەوە چونكە سەرپێچی مەرجەكانی كاندیدبونیان كردبوو، یاخود بەڵگەنامەكانیان كەموكورتی تێدابوو، هەروەك پابەندنەبون بە رێژەی دانانی بڕوانامەی ئامادەیی كە ٢٠% و رێژەی ژنیش كە لە٢٥%ـە.

ئەوەش دەخاتەڕوو كە 88 كاندید دوورخراونەتەوە چونكە دۆسییەی تاوانیان هەبوە، 36 كاندیدیش بەپێی مادەی 7 بڕگەی سێیەم دوورخراونەتەوە، 253 كاندیدیش بەر رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری كەوتوون.