
Plus4
پێش مانگێک
ئەمشەو وەفدێکی تری هەرێم بۆ پرسی مووچە دەگاتە بەغدا
بڕیارە پاش کەمێکیتر، وەفدێکی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی یەکلایکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.
وەفدەکە لەهەریەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و هەشت بەڕێوەبەری گشتیی تری هەرێم پێکدێن.
بڕیارە وەفدەکە کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو بگاتە بەغداو سبەی سێشەممەش کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی دەستپێبکات.