هێزەکانی هاوپەیمانان
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وتەبێژی سودانی: عێراق دەتوانێت خۆی بپارێزێت و پێویستی بەهاوکاریی وڵاتانی تر نابێت

 

 

سەباح نوعان؛ وتەبێژى محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق، ئاماژەیەکی ڕوونە کە عێراق توانای هەیە ئاسایشى وڵات بپارێزێت، بێ ئەوەی پێویستی بەهاوکاریی وڵاتانی تر هەبێت.

 

وتەبێژەکەى سودانی جەختیکردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق یەکێکە لەدەستکەوتەکانی حکومەت، ئاماژە بەوە دەکات کە نیشاندەری توانای عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

 

نوعمان؛ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەركە سەربازییەكەی هاوبەشیی ئەمنیی دوو قۆڵی لەنێوان ئەمەریكا و عێراق دەگۆڕێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق دەڵێت: لەمەولا ئەركی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەد11عـ.ـش لەعێراق دەگۆڕێت بۆ ئەركێكی هاوبەشی دوو قۆڵیی ئەمنی لەنێوان ئەمەریكاو عێراق.

 

ڕوونیشیدەکاتەوە کە ئەو گۆڕانكارییە بەمانای كۆتایی كاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق نایات.