
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بەفەرمی دوا بڕیار سەبارەت بە کەیسی کوشتنی دکتۆرە بان زیاد درا
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوا بڕیاری سەبارەت بەکەیسی کوژرانی دکتۆرە (بان زیاد) داو ڕایگەیاند: ڕووداوی کوژرانی دکتۆرە بان خۆکوژی بووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشکرایکرد: لێکۆڵینەوەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە گیان لەدەستدانی دکتۆرە (بان زیاد) خۆکوژی بووە، کەیسەکەش داخرا.
ڕۆژی 4ى ئەم مانگە، دکتۆرە (بان زیاد) کە پزیشکی پسپۆڕی دەروونییە، لەماڵی باوکیدا لەبەسرە تەرمەکەى دۆزرایەوە.
دوای کوژرانیشی، خێزانەکەی ڕایانگەیاند: کچەکەیان بەهۆی فشاری دەروونی و کێشەکانی کارەکەیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، بەڵام، زۆری نەخایاند گومانەکان سەریان هەڵدا، بەتایبەت دوای دزەپێکردنی زانیاری لەپشکنینی سەرەتایی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری.
ئەوە بوو دواجار ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوا بڕیاری سەبارەت بەکەیسی کوژرانی داو پشتڕاستیکردەوە کە دکتۆرە بان، خۆی کوشتووە.