سودانی
Plus4
پێش 4 ڕۆژ

سودانی؛ هەڕەشە لەگرووپ و دەستەو هۆزە چەک بەدەستەکان دەکات

 

محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەگرووپ و دەستەو هۆزەکان نادرێت چەک بەدەست بن.

 

سودانی دەڵێت: هیچ پاساوێک بۆ بوونی چەک لەدەرەوەی دامەزراوەکانی حكومەتدا نییەو كۆكردنەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت، سەروەریی یاساو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دواكاری مەرجەعیەت و خەڵكیشە، بۆیە نابێت پشتگوێ بخرێت.

 

سودانی، لەکۆنگرەی هۆزەکان لەبەغدا وتی: لەئێستادا عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی نێوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە، کۆمەڵێک بنەماش هەن کەدەتوانین لێیەوە بەرەو پێشەوە بچین.

 

دەشڵێت: دۆخی وڵات سەقامگیرە، بۆیە هیچ پاساوێک بۆ بوونی چەک لەدەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا نییەو دەبێت هۆزەکانیش پشتیوانی لەسەروەریی یاساو دەسەڵاتی دادوەری بکەن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر دوێنێ سودانی دوو فەرماندەی پلە باڵای حـ.ـەشـ.ـدی لەپۆستەکانیان دوورخستەوە.