
Plus4
پێش مانگێک
مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا کێشەیەکی سیاسیە
مەسرور بارزانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرانی باڵای حزبەکەی ڕایگەیاند: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا کێشەی سیاسییە نەک تەکنیکی.
وتیشی: بەداخەوە لەبەغدا بەشێوەیەکی ناڕەواو نادادپەروەرانەو بەجیاکاری و نادەستووریانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بارزانی دەشڵێت: عێراق وڵاتێکی فیدراڵییەو هەرێمی کوردستانیش قەوارەیەکی دەستووریی هەیە، دەبێت ڕێز لەدەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت، کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی.
جەختییشدەکاتەوە: هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت و وەفدی هەرێم ئێستا لەبەغدان تا لەنزیکترین کاتدا کێشەی مووچە بڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەربکرێت.