
plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمشەو، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەركەوت ئەحمەد؛ وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: شاسوار عەبدولواحید؛ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی بەفەرمانی دادوەر، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراوە، سبەیش دەبرێتە بەردەم دادوەری تایبەتمەند.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە ئەمشەو شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراوە.
ئاشکراشیکرد: شاسوار عەبدولواحید سبەی دەبرێتە بەردەم ئەو دادگایەی كەفەرمانی دەستگیركردنەكەی لێ دەرچووەو دەچێتە بەردەم دادگای تایبەتمەند، ڕوونیشیکردەوە كە ناوبراو لەئێستادا بەندەو سەرجەم ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
ئەمشەو، هێزێكی پۆلیسی سلێمانی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لەگوندی ئەڵمانی، شاسوار عەبدولواحید؛ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرد کە تایبەتە بەهەڕەشەکردن.