بؤليسسس
plus4
پێش 6 مانگ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ یەکەم جار لەمێژووی خۆیدا ئۆتومبێلێکی بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنەرانی خواردنەوە کهولی و ماددە هوشــ.ــبەرەکــ.ــان بەکاردەهێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ ئۆتۆبێلەکە بە وزەی خۆر کاردەکات و بۆ حاڵەتە لەناکاوەکانیش مولیدەی کارەبای بۆ دابینکراوە.

دەشڵێت ئۆتۆمبێلەکە سستمێکی کامێرای پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت بۆ ناسینەوەی دەموچاوی ئەو کەسانەی بە نزیک ئۆتۆمبێلەکەدا تێدەپەڕن و لەلایەن ستافێکی شارەزاوە سەرپەرشتی دەکرێت.