درمانى بةسةرجوو
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ

دوای بەدواداچوونی ورد، بەڕێوەبەرایەتیی تاوانی ڕێکخراو، سەر بەدەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئیتیحادی لەکەرکوک، دەستی بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا گرت کە بڕێکی زۆری دەرمانی جۆراوجۆری تێدا بوو.

 

هەرسێ ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەی قاچاخ دەرمانەکانیان هێنابووە نێو کەرکوکەوە، دەیانویست دەرمانەکان بەڕێگەی نایاسایی لەبازاڕەکانی دەرماندا ساغ بکەنەوە.