ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ
لەکەرکوک مێردمنداڵێک دەستگیرکرا کە تائێستا پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە ، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵای دزینی ماتۆڕسکیل لەسنوری نوسینگەی بەگژاچونەوەی تاوانی ئازادی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، تیمێک بۆ دەستگیرکردنی دزەکە پێکهێندراو دوای تەماشاکردنەوەی کامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە مێردمنداڵێک کە تەمەنی 13 ساڵە ماتۆڕسکیلێکی جۆری سەتوتە لەبەردەم مزگەوتێک دەدزێت .
دەشڵێت ، دوای دەستگیركردنی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە کە تائێستا 5 ماتۆرسکیلی دزیوە.





