كركوك
plus4
پێش 11 مانگ

بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، دەسەڵاتی کۆمەڵێک دامەزراوەی کشتووکاڵی لەوەزارەتی کشتووکاڵەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کەرکوک دەگوازرێنەوە.

بڕیارەکە لەدوایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەپشت بەستن بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی دراوە و هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە بە پارێزگای کەرکوکیشەوە.

ئەو دامەزراوانەی خرانە ژێر دەستی ئیدارەی پارێزگاکان بە کەرکوکیشەوە بریتین لە ( بەڕێوەبەرایەتی کشتووکاڵ، هۆبەی وەبەرهێنانی کشتووکاڵی، وێستگەکانی دارستان و وشکانی، ناوەندو تاقیگەکانی سەروەتی ئاژەڵان و وێستگەو تاقیگەکانی فەرمانگە بەستەنە) پەیوەندی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانەش بە وەزارەتی کشتووکاڵ هەڵوەشێندرانەوە.

بڕیاریشدرا وەزارەتی کشتووکاڵ بەفەرمانێکی وەزاری هەموو ئالیات و فەرمانبەرو بینای ئەو شوێنانە رادەستی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان بکات.

هەرچی کۆمپانیای گشتی "مابین نهرین" لەگەڵ کۆمپانیای گشتی ئامادەکردنی کەلوپەلە کشتووکاڵییەکان راستەوخۆ بە ناوەندەوە دەبەسترێنەوە.

فەرمانگەکانی ( پشکنینی تۆ، ڤێتەرنەری، زەوییە کشتووکاڵییەکان، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکان) لەسەر وەزارەت دەمێننەوە.