ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ
لەلایەن پۆلیسی بنكەی رەحیماواوە بكوژی هاوڵاتییەكە دەستگیركرا كە دوو رۆژ پێش ئێستا لەگەڕەكی شۆراوی باكوری كەركوك تاوانەكە رویدا.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك تایبەت بە plus4ی راگەیاند: بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و فەرماندەیی خودی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر و لەبۆسەیەكی تۆكمەدا توانرا تۆمەتبار (ح) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەك لەگەڕەكی شۆراو.
وتیشی، ئێوارەی دوێنێ هەڵمەتی دەستگیركردنەكە ئەنجامدراوە و تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە هاوڕێیەكی خۆی بە چەقۆ كوشتووە و هۆكارەكەشی خستووەتەڕوو.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەستگیركراوەكە كارمەندی دەزگایەكی ئەمنییە عێراق.





