كركوك
plus4
پێش ساڵێک

راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك وێنەی كەسێك بڵاوكردەوەو رایگەیاند كە تۆمەتباری هێرشكردنە سەر شۆفێرە بەساڵاچوەكەی بەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركوكیان دەستگیركردووە.

بەپێی بەدواداچونەكانی plus4 ئەو كەسەی پۆلیس وەك تۆمەتبار ناساندووێتی، یەكێكە لەمامۆستا خۆبەخشەكان و بەهیچ شێوەیەك لەهێرشكردنە سەر شۆفێرو هاوژینەكەی بەشدارنەبوە و چەند رۆژێكیشە دەستبەسەر بوە.