سەرژمێری
plus4
پێش 10 مانگ

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رەتیكردەوە هاوردەكان لەكاتی پرۆسەی سەرژمێریدا وەكو هاوڵاتی كەركوك تۆماربكرێن ئەویش وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەو عەرەبی هاوردانەی كە خەڵكی كەركوك نین و لەپارێزگاکە نیشتەجێن.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ كەناڵی كوردستان 24 وتیشی ، پرسی دواخستنی سەرژمێری لە كەركوك پێویستە رێكەوتنی سیاسی لەسەر بكرێت لەدەرەوەی وەزارەتی پلاندانان و لەنێوان لایەنە سیاسیەكان.

سەبارەت بەژمارەی دانیشتوانی عێراق ، هینداوی رونیكردوەتەوە ، كۆتایی ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، پێشبینیشی كرد بۆ كۆتایی ئەمساڵ بگاتە 44 ملیۆن كەس.