
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک: ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران تەنها بۆ جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای حەویجەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا دووپاتی کردەوە کە ڕەزامەندیی بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتیی کارەبای کەرکوک.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر کەسانێک نیازیان هەبێت شوێنی دیکە بخەنە سەر ئەم بڕیارە، ئەوا هەوڵەکانیان تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و هیچ بەهایەکی کارپێکردنی نابێت."
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە کە دەبوو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵا، دەقی نووسراو و ڕەزامەندییەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوبکردایەتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نووسراوەکەی لەلایە، بۆ ئەوەی هیچ تەمومژ و لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ بابەتەکە دروست نەبێت.