plus4
پێش ساڵێک
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند:
 رێککەوتن لەسەر ئەوەی کوردێک پارێزگاری کەرکوک بێت، لای من هەواڵی ساڵەو گیانی شەهیدان شاد ئەکات.
 هێزێکیش بە گیانی نیشتمانیماندا ئەدات، کوردێک توانای ئەوەی هەبێت گیانی هاوبەشێتیی نێوان پێکهاتەکان بپارێزێت و بەگیانی سەردەم و دوور لەڕەگەزپەرستی دەرفەتی یەکسان بڕەخسێنێ.
 هەنگاوی راست و تەندروست ئەوەیە ئەم دیدە هاوبەش و گیانی تەباییە بگوازرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان و لەسایەیدا ژیانی هاووڵاتیان و شکۆی قەوارەکەمان بپارێزێت
 کەرکوک بۆ کوردستان ببێتە دەروازەی چارەسەرو یەکێتی و پارتی و کۆی هێزە سیاسییهکان دەور لەیەک وەرەقەی کوردستانی بدەن و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بەخەتی ئاڵتوونی لەو وەرەقەیەدا بنووسرێنەوە.
 پێویستە کۆتایی بەم دۆخەش بێت کە جگە لە دووژمنان، کەس تێیدا براوە نییە.





