
plus4
پێش 3 ڕۆژ
دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی پاڵاوگەکەی کەرکوک کۆتایی هات
ئەو بۆنە ناخۆشەی لە چەند گەڕەکێکی کەرکوک خەڵکی هەراسان کردبوو کۆتایی هات.
ئەمرۆ لەلایەن ئیدارەی پاڵاوگەی تایبەت بە غازی LPG و بەنزینی کوالێتی بەرز ئەو بۆنە چارەسەرکرا کە ماوەیەک بوو خەڵکی گەڕەکەکانی شۆراو و ڕەحیماوە و گورگەچاڵی هەراسان کردبوو.
شوان عەزیز، خاوەنی کۆمپانیاکانی بەرهەم بە plus4ی راگەیاند: پێشتر غازی LPG کۆگا نەدەکرا و بەهەوادا بڵاودەبوەوە، ئێستا کۆگاکانی غازی LPG تەواو کراون و دەست بە کۆگاکردنی غازەکە کراوە و چیتر بۆنی غازەکە ناگاتە گەڕەکەکانی نزیک لە پاڵاوگەکە.