قائمقام کرکوک
plus4
پێش هەفتەیەک

هاوڵاتییە رفێندراوەکەی کەرکوک ئازادکرا

 

کەمێک پێش ئێستا ئەو هاوڵاتییەی مانگی رابردوو لەنێوان هەردوو گوندی بیبانی و زەردک لەباکوری کەرکوک رفێندرا؛ ئازادکراو گەیشتەوە نێو کەسوکاری.

شەوی 18ی ئەیلولی 2025؛ لەنێوان هەردوو گوندی بیبانی و زەردکی سنوری ناحیەی پردێ، دوو هاوڵاتیی کەوتنە بۆسەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە؛ یەکێکیان رفێندراو هاوڕێکەشی بە برینداری رزگاری بوو.

ئەمشەو رفێندراوەکە ئازادکراوەو گەیشتووەتەوە نێو ماڵ و خانەوادەکەی.