
Plus4
پێش هەفتەیەک
تەقەكەرەكانی شەوی رابردووی شۆرجەو رەحیماوا دەستگیركران
شەوی رابردوو لەدوو گەڕەكی جیای كەركوك، روداوی شەڕو تەقەكردن رویدا و مێردمنداڵێكیش برینداربوو.
مەفرەزەكانی هەردوو بنكەی پۆلیسی ئازادی و رەحیماوا بەسەرپەرشتی عەمید دلێر عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار ( بلدە/ جانب الكبیر ) لەماوەیەكی كەمدا توانیویانە هەموو تەقەكەرەكان دەستگیربكەن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی لەگەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك تەقەی كردبوو، بەهۆیەوە مێردمنداڵێك برینداربوو لەگەڵ هاوڕێیەكیدا دەستگیركراوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەو كەسانەشی لەپشت روداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی رەحیماواوەوە بونە، بەهەمان شێوە دەستگیركراون.