روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش هەفتەیەک

کەرکوک.. دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

 

ئەمشەو لەسەنتەری شاری کەرکوک بەهۆی روداوێکی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک دەڵێت: روداوەکە نزیک باڵەخانەی دادگای کەرکوک بوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ دوو هاوڵاتی لەکاتی پەڕینەوە لەشەقام شێلاوەو هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

دەشڵێت: هۆکاری روداوەکە ئەوەیە کە قوربانییەکان پابەند نەبونە بە شوێنی پەڕینەوەی پیادەڕۆ و شۆفێرەکەش پابەندی کەمکردنەوەی خێرایی نەبوە.