
plus4
پێش هەفتەیەک
بارهەڵگرێک خۆی بە 7 ئۆتۆمبێلی تردا کێشاوەو ژمارەیەک سەرنشین بریندارن
بەیانیی ئەمڕۆ، لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - سلێمانی و بەدیاریکراوی لەنزیک ئاوە تەقیوەکەی چەمچەماڵ، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا.
لەڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی بە 7 ئۆتۆمبێلی تایبەتدا کێشاوە.
هۆکاری ڕووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵی شۆفێری بارهەڵگرەکە بووەو بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، بەهۆی ڕووداوەکەشەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.