
Plus4
پێش هەفتەیەک
ئەلێکساندەر ڤۆچیچ سەرۆكی سربیا هەموو ووڵاتانی دونیا خۆیان بۆ جەنگی جیهانی ئامادە دەکەن.
پاش زیادبونی گرژی ئاڵۆزیەکانی جیهانی بە گشتی و جەنگی ڕوسیا و ئۆکراین و ئاماژەکانی ئەمریکا بە پێدانی موشەکی تۆماهۆک بە سوپای ئۆکراین لە بەرامبەریشدا ڕوسیا هەڕەشەی فراوانتری جەنگەکە ی راگەیاند، ئەلیکساندەر ڤۆچیچ سەرۆکی سربیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند کە جەنگی جیهانی بەڕێوەیەو هەموو وڵاتانی دونیا خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن.
لە لایەکی ترەوە چوارشەممەی رابردوو ڤیکتۆر ئۆریان سەرۆکی هەنگاریا هۆشداریدا لە ڕودانی جەنگی جیهانی سێیەم ، ئاگاداری دایە وڵاتە زلهێزەکان لە ئەگەری هەر هەڵەیەک کارەساتی وێران کەر ڕودەدات.