مطلوب
plus4
پێش هەفتەیەک

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4 ی راگەیاند: ئەمشەو لەنێو شاری کەرکوک کەسێکی دەمامکدار کە شۆفێری ماتۆرسکیلی سەتوتە بوە؛ لەبازگەی پۆلیسی فریاکەوتنی داوەو رانەوەستاوە.

وتیشی، بەفەرمانی عەمید عیسام زەنگەنە بەڕێووبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک؛ پێنج دەورییەی پۆلیس دوای کەوتوون و دوای راوەدونانێکی زۆر لەناوچەی سەیادە دەستگیریان کردووە و دەرکەوتووە دوو نارنجۆکی پێیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دوای لێکۆڵینەوە لەناسنامەکەی؛ دەرکەوتووە بە ماددەی 406ی کوشتن لەدادگا داواکراوە.