خۆنیشاندان
Plus4
پێش هەفتەیەک

🔻خۆپیشاندەران دەیانەوێ بچنە کۆشکی سەرۆکایەتییەوە 

 

هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی جۆرجیا؛ سەدان کەس گردبونەتەوەو دەیانەوێت بچنە کۆشکی سەرۆکایەتییەوەو پۆلیس بە ئاو و غازی فرمێسک رێژ روبەرویان بوەتەوە.

 

خۆپیشاندانەکان دوای ئەوە دەستیپێکردووە کە حزبی "خەونی جۆرجیا" کە حزبی دەسەڵاتدارە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنی هەموو شارەوانییەکان راگەیاندووە.

 

حزبی " خەونی جۆرجیا " ساڵی رابردوو لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وەڵاتە سەرکەوتنی بەدەستهێنا؛ گومان لە سەرکەوتنەکەی دەکرێت و بەهۆیەوە پڕۆسەی چونی جۆرجیا بۆ نێو یەکێتیی ئەوروپا سڕکرا.