قائمقام کرکوک
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

 گەنجێکی کەرکوک بریندارە

 

كەمێك پێش ئێستا لەناوچەی چیمەنی شاری كەركوك بەهۆی دەمەقاڵەو شەڕەوە؛ گەنجێك بریندارکرا.

 

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: روداوەكە لەنێو كارگەیەك رویداوە لەناوچەی چیمەن و بریندارەکە چەقۆ بەر دەموچاوی كەوتووە.

 

وتیشی، بریندارەکە تەمەنی 23 ساڵە و خەڵكی گەڕەكی دەروازەیە.