نەوتی باکوور
Plus4
پێش ٢ هەفتە

🔻کۆمپانیای نەوتی باکور راگەیەندراوێکی لەبارەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک بڵاوکردەوە

 

کۆمپانیای نەوتی باکور دەڵێت، لەپێناو دەرخستنی سیمایەکی جوانتری گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک کە دانیشتوانەکەی فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکورن و چینێکی رۆشنیری کۆمەڵگەن، چەند رێنماییەک هەیە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت:-

 

🔸هەڵگرتنی تەواوی بەرمیلی خۆڵ و خاشاک لەبەردەم ماڵەکان.

 

🔸دانیشتوانی گەڕەکەکە دەبێت خۆڵ و خاشاکەکانیان بخەنە نێو کیسی تایبەت و بخڕێتە نێو حاوییەوە.

 

🔸ئەگەر لەهەر شوێنێکی گەڕەکەکە حاویەی خۆڵ و خاشاک بەردەست نەبوو، ئەوە پێویستە لەسەر ئەو ماڵانە خۆڵ و خاشاکەکانیان بخەنە نێو کیسی تایبەت و لەنێو ماڵەکانیان دایبنێت و لەگەڵ هاتنی تیمی پاکەرەوەی شارەوانی راستەوخۆ دەخەرێتە نێو ئۆتۆبێلەکانیانەوە.