بافل
Plus4
پێش ٢ هەفتە

لەتیف نێروەیی: پارتی بەنیازبوو بکشێتەوەو بافڵ تاڵەبانی کوردستانی لەقەیرانێکی تری گەورە ڕزگارکرد

 

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی کوردستانی لەقەیرانێکی تری گەورە ڕزگارکرد.

 

نێروەیی دەڵێت: گەر بافڵ تاڵەبانی نەبوایە، پارتی نیازی وابوو لەبەغدا بكشێتەوە.

 

دەشڵێت: بافڵ تاڵەبانی بەو ڕێکكەوتنەی ئێستا هاتە کایەوە، كوردستانی لەقەیرانێكی گەورەی تر ڕزگاركرد.

 

ئاماژەی بۆ ‌ئەوەشکرد: بافڵ تاڵەبانى بەنوێنەرایەتیى هەموو هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداى کردو لەیەکەم کۆبوونەوەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق، گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکى گرنگ کە بووە کلیلى کردنەوەى دەرگا داخراوەکان.

 

ڕوونیشیکردەوە: بۆچوونى بافڵ تاڵەبانى ئەوە بووە کە بەبایکۆت ناگەینە ئەنجامێکى ئەرێنى، واتا ناتوانین کێشەکان چارەسەربکەین، بەڵکو کێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت و دۆخى هاووڵاتیان و مووچەخۆران دژوارترو سەختر دەبێت، قوڵایى ستراتیژیى چارەسەرى ئەم کێشەیە هەر بەغدایە.

 

ئاشکراشیکرد: بافڵ تاڵەبانى پێشنیازیکرد دەرفەتێک بەئەو بدەن تا سەردانێکى بەغدا بکات، ئەم پێشنیازە پەسەندکرا.