
plus4
پێش ٢ هەفتە
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی سیبتەمبەری ٢٠٢٥ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند : لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە تا لەرێی کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکرێت.
راشی گەیاند پرۆسەی هەناردەکردنەوە بەبێ هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بەڕێوەچووە ، ئەوەش "سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ئەم دەستکەوتە گرنگە نیشان دەدات."
راشیگەیاند لە قۆناخی یەکەمدا ١٩٠ هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و تا ٤٨ کاتژمێری تر نەوت دەگاتە بەندەری جەیهان.